۱۳۹۶ اردیبهشت ۶, چهارشنبه

بۆ ئارامییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان

جەمال نەجاری 
لە چەند رۆژی ڕابردوو دا هیوا جەمال پێشکەشکاری کاناڵی رووداو بابەتێکی بە ناو نیشانی “ئارامیی رۆژهەڵاتی كوردستان مەشێوێنن” بڵاوکردۆتەوە و زۆر بە کورتی و بەنیوەچڵی باس لە ئارامییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا کە زۆر بە گوێی ئێمەی رۆژهەڵاتی ئاشنایە! بەڵام ئێمە وەک هیوا جەمال هێندە بە پەرۆش نین بۆ ئارامییەکەی رۆژهەڵاتی نیشتمانمان و ڕەنگە غەدرێکی گەورەشمان لێکردبێ کە تاکوو ئێستا باسی ئەو ئارامییەمان نەکردووە و وتارمان لەسەر نەنووسیوە.
بەلام ئەو ئارامییە بۆ هێندە جێی بایەخە کە دەبێ من لێرەدا نە وەک وەڵامدانەوە بە بەرێز هیوا جەماڵ، بەڵکوو وەک هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی، لەو ئارامییە بڕوانم و خاڵە شاراوەکانی پشت ئەو ئارامییە باس بکەم.

دوو کەس بووین

دوو کەس بووین
شێعر و خوێندنەوە: جەمال نەجاری


میژووی زمانی کوردی بۆ نۆ هەزار ساڵ دەگەرێتەوە



ئامادەکردنی: جەمال نەجاری

بە پێی لێکۆلینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بڵاو کراوەتەوە هاتووە؛ لێکۆڵەرانی نیوزیلەند رایدەگەیەنن: بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپیی نوێ و مودێرن خاوەنی مێژوویەکی هەشت  تا نۆهەزار و پێنج سەد ساڵە لەوە پێش و لە ناوچەیەک کە ئەمڕۆکە ناوی تورکیای لەسەرە سەرچاوەیان گرتووە، کە تیایدا زمانی کوردیش وەک یەکێک لەو زمانە هیند وئوروپییانە ناوی هاتووە کە هەڵگری مێژووی زیاتر لە 8 هەزار ساڵە و لە پاڵ جەند زمانێکی دیکە وەک کۆنترین زمان ناوی هاتووە بە پێی بەڵگەکان و ناوچەی باکووری کوردستانیش کە لە راپۆرتەکەدا بە ناوچەی ئاناتۆلی تورکیا ناوی هاتووە، بە ناوچەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئورووپییەکانی دەزانێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم لێکۆلینەوەیە لە گۆڤاری زانستی "ساێنس science" بایەخی پێتر بەم مەسەلەیە دەدات. تا ئێستا دەگوترا کە زمانە هیند و ئورووپییەکان هەڵگری مێژوویەکی 5 هەزار ساڵەن و و سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکانی باکووری دەریای خەزەر، لێکۆڵینەوەی زانکۆی نیوزیلەند ئەوەی رەت کردەوە و بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای بە سەرچاوەی زمانە هیند و ئورووپییەکان لەقەڵەمدا، بە پێی ئەو بەڵگانەی لەو لێکۆلینەوەیە بلاو کراوەتەوە ، ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە زمانی کوردی و ناوچەی باکووری کوردستان سەرچاوەی سەرهەڵدانی زمانە هیند و ئوروپییەکانە و زمانی تورکی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی زمانە هیند و ئورووپییەکانەوە نییە.

بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا

پەیکەرەی سەیدەوان – بەرهەمی هادی زیائەددین
جەمال نەجاری
باسکردن لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کارێکی ئاسان نییە و زۆر هەڵدەگرێ، بەگشتی لقە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی هەڵگری لێکۆلینەوەن، “سیاچەمانە” و “هۆرە” و “لاوک” و “حەیران” و “قەتار” و “بەیت”، کە دەچنە خانەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا و بۆ ئەمڕۆ بوونەتە سەرمایەکی کەلەپووری نەتەوەیی بۆ گەلی کورد.
دوکتور عێزەدین مستەفا رەسوڵ لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا سێ هێڵی دیاریکردووە لە نێوان بەرهەمی ئەدەبیی کوردیدا.
یەکەم: ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی.
دووهەم: ئەدەبیی میللی کوردی.
سێهەم: ئەدەبیاتی نووسراوەی کوردی (عێزەدین مستەفا رەسول،۲۰۱۲: ل۱۲)
ئەوەی لێرەدا تیشکی دەخرێتە سەر، قسەکردنە لەسەر ئەدەبیاتی فۆلکلۆر لە خەرمانەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا و بە شیوەی گشتی باس لە بەیت دەکرێ و بەیتی سەیدەوان وەک نموونەیەک دەهێنینەوە کە وەک شاکارێک لە ئەدەبی زارەکی کوردیدا چاوی لێدەکرێ.

جەمال نەجاری: هەموو هێز و لایەنەکان دەبێ بیر لە قۆناغی پێکەوە کارکردن بکەنەوە



راپۆرتێک لە پێوەندی بە بەشداری کردنی پارتە کەلاسیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری تورکیە لە باشووری کورستان!
سەربەستی: ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧١٣ی کوردی بەشێک لە پارتەکانی کۆمەڵەو دیموکرات بەشداریان لە ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری تورکیە لە باشووری کوردستان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەو پارتانە لە بڵاو کراوەکانی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە، لە لایەن کونسولی کۆماری تورکیە لە باشووری کوردستان بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە کراون کە بە مەبەستی جێژن گرتن لە یادی دامەزرانی کۆماری ئەو وڵاتە بەڕێوە چووە. ئەو پارتانەش هەلەکەیان قۆستەوە و بە حەز و پەرۆشەوە خولیای بەشداری کردنی ڕێوڕەسمەکە بوون و دەیان وێنەی سرنج ڕاکێشیان لە بەشداری کردنی ڕێوڕەسمەکە بڵاو کردووەتەوە.
مانگنامەی سەربەستی بە مەبەستی شرۆڤە کردنی ئەو پرس و باسانە کە لەو پێوەندییەدا هاتوونەتە گۆڕێ، وتووێژێکی کورتی لە گەڵ بەڕێز جەمال نەجاڕی ڕۆژنامەنوس و چالاکی سیاسیی کورد دانیشتووی دەرەوەی وڵات پێک هێنا.

حاسڵ داسە: بوونی حیزب بۆ کورد لە ئێران لە هەموو شتێک گرنگترە

حاسڵ داسە، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کورد لە خولی شەشەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا باس لە کەموکوڕییەکانی حکومەتی ڕووحانی دەکات و دەلێت تا ئێستا بە کردەوە هیچ نەکراوە و دەستنیشانیشی دەکا کە بە بەدواداچوونیان بۆ مەسەلەی لەسێدارەدانەکان کردووە
داسە هەروەها سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ تورکیا بە ئەرێنی دەزخانێ و دەڵێ "سەردانی بارزانی بۆ تورکیا کاریگەریی لەسەر پرسی کورد لە ئێران دادەنێت" و داواش دەکا "ئێران زیاتر بایەخ بە کورد بدات.
ئەو ئەندامەی پێشووی فراکسیۆنی کورد لە خولی شەشەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، بوونی حیزبێک بۆ کوردان لە ئێران بە پێیوست دەزانێ و وەک ئەو دەلێ "وەک ئاوی حەیات وایە".
بەگوتەی حاسڵ داسە "ئەگەر حیزبێکی یاسایی هەبوایە ئەمڕۆ کورد لە پێشتر دەبوو".
حاسڵ داسە داوای حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ گفتگۆ لەگەڵ حکوومەتی ئێران بە "داوایەکی رەوا" دەزانێ و داوا لە کۆماری ئیسلامیش دەکا "بۆ چارەسەریی پرسی کورد، لەگەڵ خەڵک و نوێنەرانی خەڵک بێتە سەر مێزی گفتگۆ."

سازدانی: جەمال نەجاری

۱۳۹۶ فروردین ۵, شنبه

چالاکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەراوێزی بەستنی کونگرەی نەتەوەییدا

سامان رەسوڵپوور: کەسی ڕاگەیاندن نین. کەسی سیاسین.
حامید فەرازی: با چالاکانی رۆژهەڵاتیش بانگهێشت بکرێن

 بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لە هەولێر پایتەختی باشووری کوردستان کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە بەشداری سەرجەم حیزب و لایەنەسیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و کەسایەتییە دیارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەرێوە بچێت، ئەم کۆنگرەیە
 بایەخ و تایبەتی  خۆی هەیە لە رووی یەکدەنگی و یەک گوتاری سەرجەم هێز و لایەنەکان سەبارەت بە پرسی کورد لە باکوور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژاوای کوردستان، هەروەها پەیامێکی گرنگە بۆ ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا کە کوردان خوازیاری ئاشتی و پێکەوە ژیانن.
211
ئەندام لە هەر چوارپارچەی کورستان وەک ئەندامانی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرە دەست نیشان کراون، بەشێک لە چالاکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بە پەراوێز خستنی چالاکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و بە دیدێکی رەخنەگرانە لەو کۆنگرەیە دەڕوانن و لە کەموکوڕییەکان دەکەن
ئامادەکردنی جەمال نەجاری

کچان و ژنانی رۆژهەڵات لە راگەیاندنەکانی باشووری کوردستاندا

ئامادەکردنی راپۆرت/ جەمال نەجاری
لە جەند ساڵی رابردوودا بەشێکی بەرچاو لە کچان و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو مێدیاکانی باشووری کوردستان وەک بێژەر و پێشکەشکار و نووسەر و کامێراوان دەرکەوتوون، لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر بینیومانە کچان و ژنانی باشوور لەبەر هەلومەرجی تایبەت و داب و نەریتی کۆمەڵگە نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی بەرچاو وەک راگەیاندکار لە مێدیاکان دەربکەون. لەم راپۆرتە سێ کچی راگەیاندکاری رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە مێدیاکانی باشوور کار دەکەن باس لە کەندوکۆسپەکانی سەر رێیان و ئەزموونی کاری خۆیان لە راگەیاندنی کوردی دەکەن.

۱۳۹۵ مرداد ۲۴, یکشنبه

هەرێمی کوردستان پەناگەی کوردانی رۆژاوا


راپۆرت؛ جەمال نەجاری
 کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاروباری پەنابەران لە راپۆرتێکدا بلاوی کردەوە کە تەنیا لە رۆژی (17 ئووت) زیاتر لە دە هەزار کوردی سوریا بۆ راکردن لە توندوتیژییەکان لە ریگای سنووری پێشخابوور نێوان باشوور و رۆژاوای کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
سنووی پیشخابوور و هاتنی کوردان بۆ باشووری کوردستان
لە راپۆرتەکەدا هاتووە تا ئیستا نزیکەی 2000 هەزار کوردی سوریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و زۆربەیان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نیشتەجێ کراون و ناوەندەکانی فریاکەوتنی تەندروستی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان فریای ئەوە ناکەون بەو خەڵکە زۆرە ڕابگەن.
 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە دەڵێت؛ هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی پەنابەران جارێ روون نییە، بەڵام زیاتر پەیوەندی بە شەڕی نیوان هیزە کوردییەکان و تووندەرەوە ئیسلامییەکان بێت کە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن و پێکدادانی زۆر لە نیوانیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هاتۆتە ئاراوە.

۱۳۹۴ اسفند ۲۴, دوشنبه

دوو پەیکەری مێژوویی لەسەر چیای بالوقایە دۆزرانەوە

ئامادەکردنی: جەمال نەجاری
“عومەر فارووقی” ئاشکرای کرد کە دوو پەیکەرەی مێژووی لەسەر چیای “بالوقایە”ی ئەحمەدئاوا لە ناوچەی “سەرا”ی نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان دۆزراونەتەوە. شیمانە دەکرێ کە مێژوویی ئەو پەیکەرانە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەو بگەڕێنەوە.
 عومەر فارووقی, نووسەر و شارەزا لە بواری شوێنەوارناسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگەیاند کە دوێنێ[١٥ی خاکەلێوە، ٤ی مارس] لەکاتێکدا کە بە مەبەستی ئامادەکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە شاری سەقز لەگەڵ چەند کەسێک سەردانی چیای بالوقایەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە دوو پەیکەر بە قەد چیاکەوە نەخشێندراون”.

۱۳۹۴ اسفند ۱۶, یکشنبه

د. رەشید کرمانج: زمانی کوردی ده‌توانێ هێزی نووستووی نه‌ته‌وهخوازیی کورد ڕاپه‌ڕێنێ

ئامادە کردنی؛ جەمال نەجاری
ماوەیەکە دەوڵەتی نوێی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵی جێبەجێکردنی بەندی ۱۵ لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکان لە ناوخۆی ئێران دەدا و بەمەش رێگە دەدرێ زمانی زگماکی لە قوتابخانەکان بخوێندرێ کە زمانەکانی کوردی و ئازەری و عەرەبی و بەلووچی و تورکمانی لەخۆ دەگرێت، بەڵام هەندێ ناوەند هەن دژی ئەو بڕیارە راوەستاون و خوێندن بە زمانی زگماکی بە هەڕەشەی جیدی بۆ سەر زمانی فارسی دەزانن. "فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی" لەم ماوەیەدا زۆر بە توندی دژی ئەو بڕیارەی دەوڵەت هەڵوێستی گرت و بە ئاشکرا رایانگەیاند: نابێ رێگە بدرێ زمانی دیکە لەپاڵ زمانی فارسیدا بخوێندرێ، چونکە دەبێتە هۆی لەناوچوونی زمانی فارسی." بۆ قسەوباس و شرۆڤەکردن لەسەر ئەو بابەتە، بیروڕای دوکتور رەشید کرمانجمان وەرگرتووە. ناوبراو ئێستا لە باشووری کوردستان مامۆستای زانکۆیە و پێشتریش مامۆستای زمانی فارسی لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

۱۳۹۴ آذر ۲, دوشنبه

ناوی بکوژانی کۆمەڵکوژی مەهاباد ئاشکرا دەکرێت

یەکێک لە بکوژانی 59 لاوی مەهاباد لە ساڵی 1983، باڵوێزی ئێرانە لە ئاڵمانیا

راپۆرت جەمال نەجاری

کۆماری ئیسلامی لەدوای هاتنە سەرکاری لە ئێران گەلێک تاوانی دەرحەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا و تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سەرکووتی گەلی کورد و رۆژانە شاهیدی لەسێدارەدان و بەندکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردین. یەکێک لەو تاوانە گەورانەی کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی داوە، ئیعدامی بەکۆمەڵی 59 لاوی مەهابادی لە ساڵی 1983 بوو، کە لە پاش کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ 1980 هەتاوی، وەک کۆمەڵکوژییەکی دیکە ناوی دێت و تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە لە هیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.