۱۳۹۶ اردیبهشت ۱۲, سه‌شنبه

(بەشی کۆتایی)


جەمال نەجاری
هەر وەک لە بەشی سێزدەیەمدا پێم گوتی: ئەو پیاوە بۆ متمانە نابێ، تۆ بەقسەت نەکردم. لە بیرمە لە بەشی پێنجەمدا بۆ یەکەمجار کە لە سەنتەری شار بینیت، ژمارە موبایلەکەت دایە، دواتر لە بەشی نۆیەم، لە ماڵی ئەوین، شەوێک تاکوو بەیانی پێکەوە بوون، تۆ دواتر زانیت کە لە بەشی دوازدەهەمدا ئەوین خۆی نەسووتاندووە بەڵکوو براکانی سووتاندوویانە.
هەمیشە خۆت بە تاوانبار دەزانی و دەتگوت: ئەگەر من نەبووایەم ئەوین وای بەسەر نەدەهات.
ئەو ژنەی لە بەشی هەشتەم نامەی بۆ ناردم خۆشەویستم نەبوو، ئەو نووسەرێک بوو کە لە رێی نووسراوەکانی منەوە، بەدوامدا گەڕابوو، دواجار ناونیشانەکەمی دۆزیبۆوە، لە بەشی چواردەیەمدا بەیانییەک پۆستچییەک لە دەرگای ماڵەوەمانی دا، خوشکم دەرگای کردبۆوە و کاتێ بینیبووی نامەکە بۆ منە، لە سەر مێزی ژوورەکەمی دانابوو، من ئەو شەوە لە بەشی چواردەیەمدا بە هۆی برینداربوونم لە رووداوەکەی بەشی دە دا لە نەخۆشخانە کەوتبووم، لە بەشی پازدەیەمدا کاتێ لەگەڵ خۆشکم هاتنە سەردانم لە نەخۆشخانە، نامەکەت بە کراوەیی دایە دەستم و گوتت: ها ئەمەش نامەی دەستگیرانەکەت! من بەر لەوەی نامەکەم بۆ گرنگ بێ، ئەو هەڵسوکەوتەی تۆ سەرنجی ڕاکێشام، هەر لەو بەشەدا خۆشکم سەری لە کاری تۆ سووڕمابوو کاتێ تۆ نامەکەت لە سەر مێزی ژوورەکەم بینیبوو و بە بێ ئەوەی ئیزن لە من یان لە ئەو بخوازی نامەکەت کردبۆوە و بەر لە من ناوەرۆکەکەیت خوێندبۆوە!

۱۳۹۶ اردیبهشت ۱۱, دوشنبه

کتێبی مێژووی رووناکبیریی فەڕەنسا


مێژووی رووناکبیریی فەڕەنسا
وەرگێران و ئامادەکردنی؛ جەمال نەجاری
بۆ وەرگرتنی کتێبەکە کلیک لە سەر ناوەکە بکە

کتێبی بەفرانباری 23 ساڵ

بەفرانباری 23 ساڵشێعر
چاپی 2005 هەولێر

بۆ وەرگرتنی کتێبەکە کلیک لە سەر ناوەکە بکە
بەفرانباری 23 ساڵ

شۆرش ئاهی: پرۆژەی پەیکەرەی رێبەرانی کورد ئاواتی لەمێژینەم بوو

هونەرمەرندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دوو مانگ کاری بەردەوام توانی پەیکەرەی شەهید پێشەوا  قازی محەمەد سەرۆککۆماریی کوردستان دروست دەکا و پۆستێری پەیکەرەکەش بە دیزاینێکی رێکوپێک بڵاو دەکرێتەوە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی دەبێ.
 شێوەکار و پەریکەرساز شۆرش ئاهی کە پەیکەرەی شەهید پێشەوا قازی محەمەدی درووستکردووە، لە لێدوانێکی  تایبەتدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: لەمێژ بوو بیرم لەوە دەکردەوە کە پەیکەرەی رێبەرانی بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکەم، چەند مانگێک لەوە پیش توانیم پەیکەرەی شەهید عەبدوڕەحمان قاسملوو تەواو بکەم و ئێستاش ماوەی دوو مانگە کە بەشێوەیەکی بەردەوام کارم لەسەر پەیکەرەی پێشەوای کوردان کردووە و دواجار توانیم پەیکەرەکە تەواو بکەم و ئێستا ئامادەیە.

کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی گوندی قاڕنێ

جەماڵ نەجاڕی
گوندی قارنێ (قارنا بە فارسی و Qarna بە ئینگلیزی) گوندێکی کوردنشینە  سەر بە شاری نەغەدە لە پارێزگای ورمێ [ئازەربایجانی رۆژاوا]. ئەم گوندە لە 7 کیلۆمەتری باشووری رۆژاوای شاری نەغەدە هەڵکەوتووە. ئەم گوندە لە رێکەوتی 11 خەرمانان 1358 هەتاوی بەرانبەر بە 2 سیپتامبەری 1979 زایینی لە شەڕێ نێوان دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هێزە کوردییەکان لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی رژیم هێرشی کرایە سەر و بەهۆی ئەم هێرشە 68 کەس لە دانیشتووانی ئەم گوندە کوژران.
حامید گەوهەری نووسەری کورد لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە دەوڵەتی ئێران لە هێرش بۆسەر گوندی قارنێ چەکی قورسی بەکار هێناوە و لەوبارەوە دەنووسێت: ” هێرشکه‌ران سه‌ره‌تا به‌ چه‌ند تانک و ئوتۆمبێله‌وه‌ به‌رزاییه‌کانی گوند‌ی قارنێ و کێڵگه و موچه‌‌کانی ده‌وروبه‌ریان گه‌ماڕۆدا که‌ دانیشتووانی نه‌توانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. دواتر ئه‌ڵقه‌ی گه‌ماڕۆکه‌یان ته‌نگ کرده‌وه‌ و خه‌ڵکه‌که‌یان‌ له‌ ناو گونده‌که‌دا کۆکرده‌وه‌.

رووناکبیران لە فەرەنسا

نووسینی؛ یوهان ئانگرمولێر
بۆ فارسی؛ مێهرداد ئیمامی
بۆ کوردی؛ جەمال نەجاری
لە سەدەی 18 بەم لاوە، پانتایی گشتی لە فەرەنسا بە شێوەیەک بەرهەمهێنەری کولتووری خۆی دەردەخات کە خاوەنی هێزێکی سیمبۆلێک و هێمادارە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک هونەر و ئەدەبیات و زاستە مرۆییەکان و زانستە سیاسییەکان و زانست بە مانا گشتییەکەی.
دوا بە دوای روودوای دریفوس  (Dreyfus affair)و ریسوایی قەزایی کە کۆماری سێهەمی لە ساڵی 1900 وەجووڵە خست کە دواتر بەم بەرهەمهێنەرە کولتوورییە گوترا “رووناکبیر”.

زەماوەندی مشکە خان، لە فەڕەنسیەوە بۆ کوردی

وەرگێڕانی چیرۆکێکی فۆلکلۆرلە فەڕەنسیەوە بۆ کوردی: جەماڵ نەجاڕی
پێشکەش بە هەر دوو جگەرگۆشەکەم
ئاران و باران
و
سەرجەم منداڵانی کوردستان

مۆسیقا لای یارسانەکان


لە ژمارە 235 گۆڤاری ڕامان(ل 130 تا 136) بڵاو کراوتەوە.
 ئەم لێکۆڵینەوەیە بەرهەمی سێ مانگ کارکردن لەسەر مۆسیقای یارسانەکانە و هیوادارم جێی ڕەزامەندیی هەموو ئەوانە بێت کە ئەوینداری مۆسیقای ڕەسەنی کوردین کە مۆسیقای یارسان یەکێک لە کۆڵەکەکانی مۆسیقای کوردییە و پێویستە زیاتری لەسەر بنووسرێ و کاری ئاکادێمی لەبارەوە بکرێت.

دەتوانن فایلی ئەو لێکۆڵینەوەیە بە شێوەی PDF لەو لینکەی خوارەوە دا بگرن؛ 

گفتوگۆیەک لەگەڵ بەشی کوریی دەنگی ئەمریکا، بە بۆنەی ڕۆژی حیهانیی زمانی دایکی

بە بۆنەی ڕۆژی حیهانیی زمانی دایکی

گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان سێ کەسایەتی شارەزا لە سیاسەتدا

رۆژهەڵاتی کوردستان بە قۆناغێکی گرنگدا تێپەڕ دەبێ، دوو گوتاری لێک جیاوازی خەباتی چەکداری و پرس و دیالۆگ دەگەڵ رژیمی کۆماری ئیسلامی باڵی بەسەر حیزبەکاندا کێشاوە، پێناچێ حیزبەکان بیر لەوە بکەنەوە کە هاودەنگییەکی سیاسی دروست بێ! تەنانەت باسی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکانیش پێناچێ سەربگرێ. لەوەها دۆخێکدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی حیزبەکان ناتوانن بەرەیەکی یەکگرتوویی کوردستانی پێک بێنن؟ هۆکارە بنەڕەتییەکان چین کە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوو نییە؟ چ بکرێ بۆ ئەوەی ئەو هاودەنگییە درووست بێ و حیزبەکان لە یەک بەرەدا ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە.
لەم بابەتەدا، مژاری هاودەنگی سیاسی و هۆکارەکانی پێکنەهاتنی، دەگەڵ بەر‌ێزان کاک عەبدوڵڵا حیجابکەسایەتی سیاسی و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کاک شاهۆ حوسێنی شارەزا لە زانستە سیاسییەکان و دوکتور مەسعود رۆستەمی شارەزا لە زانستە سیاسییەکان، تاوتوێ دەکەین.
ئامادەکردنی: جەمال نەجاری

دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار. ناسر فەتحی

ناسر فەتحی: باشترین شوێن کە هونەرمەند دەتوانێ بەرپرسیارێتییەکانی خۆی تێدا بەڕێوەببات خاک و نیشتمانەکەی خۆیەتی.

تایبەت بە رۆژنامەی"هیچ"- ژمارە 5
 
سازدانی/ جەمال نەجاری
ماوەی چەند ساڵە بە شێوەی جیددی کاری شێوەکاری دەکەی؟ ئەو شێوازەی ئێستا لەسەری بەردەوامی سەر بە چ ڕێبازێکی هونەرییە؟
ناسر فەتحی: دوای ئەو قسە خۆشەی کە دەڵێ هەر لە منداڵییەوە وابووم و واچووم، دەبێ بڵێم لە قۆناخی مێرمنداڵیمدا بەهۆی ئەوەی بۆکان فێرگە (پەیمانگا) ی هونەری لێ نەبوو و منیش نەمدەتوانی بۆ خوێندن بچم بۆ مهاباد یان شارەکانی دەورووبەری بۆکان؛ هەروەها بەهۆی دەسکورتی و نەخوێندەواریی بنەماڵەکەم و نەناردرانم بۆ دەورەی شێوەکاری و شوێنی لەم چشنە، ناچار بەو ئەقڵەی ئەوێ دەمێ هەمبوو بڕیارمدا بچمە هونەرستان و میعماری بخوێنم؛ چوونکە ئەوکات ئەو بەشە تاکە بەشێک بوو کە وانەی هێڵکاری و شێوەکاریشی لە نێو ڕیزی وانەکانی دا گونجێندرابوو. لە هونەرستانەوە لە شێوەکاری دابڕام تا ئەوەی 2002 بوومە پێشمەرگەی حدکا، ساڵێک دواترەکەی بە شێوەکاری بۆ چیرۆکی منداڵان [بۆ پاشکۆی "دنیای منداڵان" ـی ڕۆژنامەی "کوردستان" ـی حدکا] ـەوە گەڕامەوە دنیای ڕەنگ و کێشانەوە و شێوەکاری. ساڵی 2009 کە لە هەولێر لە هونەرەجوانەکان وەرگیرام دوای دوازدە ساڵ گەڕامەوە سەر حەزی قۆناخی منداڵی و مێرمنداڵیم و لەوکاتەوە تا ڕادەیەک کەمتر دابڕاوم و دەتوانم بڵێم ئەوە حەوت ساڵێک دەبێ کە بە جددی خەریکی هونەری شێوەکاریم.
 
لەم ماوەیەدا زۆربەی شێوازەکانی هونەری شێوەکاری یان نیگارکێشانم تاقی کردووەتەوە بەڵام لەم دواییانەدا بەتایبەتی لە 2014 ڕا کە هاتوومەتە ئاڵمان زۆرتر بە شێوازی ئێکسپێرسیۆنیزم کارم کردووە،

گفتوگۆ لەگەڵ بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردەنکانی سەرۆککۆماری و شووراکان لە ئێران

جه‌ماڵ نه‌جاری: ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ بایکۆت هاوده‌نگ بن، گه‌لی کورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ناکه‌ن


بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا