جەماڵ نەجاڕی
گوندی قارنێ (قارنا بە فارسی و Qarna بە ئینگلیزی) گوندێکی کوردنشینە
سەر بە شاری نەغەدە لە پارێزگای ورمێ
[ئازەربایجانی رۆژاوا]. ئەم گوندە لە 7 کیلۆمەتری باشووری رۆژاوای شاری نەغەدە
هەڵکەوتووە. ئەم گوندە لە رێکەوتی 11 خەرمانان 1358 هەتاوی بەرانبەر بە 2
سیپتامبەری 1979 زایینی لە شەڕێ نێوان دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هێزە کوردییەکان
لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی رژیم هێرشی کرایە سەر و بەهۆی ئەم هێرشە 68
کەس لە دانیشتووانی ئەم گوندە کوژران.
حامید گەوهەری نووسەری کورد لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە دەوڵەتی ئێران لە هێرش بۆسەر گوندی قارنێ چەکی قورسی بەکار هێناوە و لەوبارەوە دەنووسێت: ” هێرشکه‌ران سه‌ره‌تا به چه‌ند تانک و ئوتۆمبێله‌وه به‌رزاییه‌کانی گوندی قارنێ و کێڵگه و موچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان گه‌ماڕۆدا که دانیشتووانی نه‌توانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. دواتر ئه‌ڵقه‌ی گه‌ماڕۆکه‌یان ته‌نگ کرده‌وه و خه‌ڵکه‌که‌یان له ناو گونده‌که‌دا کۆکرده‌وه.
دوای ئه‌وه به‌شێوه‌ی مهنگوڵهکان که‌وتنه
گیانی خه‌ڵکه‌که و هه‌ر که‌سێکیان ده‌ستکه‌وت، به شێوه‌یه‌کی سامناک کوشتیان. مه‌لا
مه‌حمودی مه‌ستورزاده مه‌لای گوند که چاوی به‌و دیمه‌نه ده‌که‌وێت، قورئانێک له‌سه‌ر
تاخچهی مزگه‌وتی دێ هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و پیری پاسداره‌کانه‌وه ده‌چێت و لێیان
ده‌پاڕێته‌وه که خه‌ڵکی گوند ئازارنهدن و ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ستگیرکردنی پێشمه‌رگه
هاتوون، ته‌نانه‌ت تاکه پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌و گونده‌دا نیە [1]حامید گەوهەری نووسەری کورد لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە دەوڵەتی ئێران لە هێرش بۆسەر گوندی قارنێ چەکی قورسی بەکار هێناوە و لەوبارەوە دەنووسێت: ” هێرشکه‌ران سه‌ره‌تا به چه‌ند تانک و ئوتۆمبێله‌وه به‌رزاییه‌کانی گوندی قارنێ و کێڵگه و موچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان گه‌ماڕۆدا که دانیشتووانی نه‌توانن خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. دواتر ئه‌ڵقه‌ی گه‌ماڕۆکه‌یان ته‌نگ کرده‌وه و خه‌ڵکه‌که‌یان له ناو گونده‌که‌دا کۆکرده‌وه.
بە پێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن بەرپرسانی ناوچەکە رۆڵی گرنگیان لە ئەنجامدانی کوشتارەکدا هەبووە، لە راپۆرتێک‌دا کە لە ماڵپەڕی (سپیدەدم) بە زمانی فارسی بڵاوبۆتەوە هاتووە “حەمید رەزا جەلایی پوور ساڵی 1360 دەبێتە فەرمانداری شاری نەغەدە، غولام رەزا حەسەنی یەکێک لە ئەنجامدەرانی کوشتاری (قارنێ و قەڵاتان) زۆر یارمەتی جەلایی پوور دەدا کە هێزەکانی حیزبی دیموکرات لە نەغەدە دەر بکەن. پاشان حەمید رەزا جەلایی پوور دەچێتە مەهاباد و دەبێتە فەرمانداری ئەو شارە.” [2]
نووسەر و لێکۆڵەر بێهزاد خۆشحاڵی لە کتێبی (قارنا و انقلاب) کە تیایدا پشتی بە بەڵگە و بابەتە رۆژنامەوانییەکانی ساڵانی (1357تا1359) بەستووە، روانگەکانی شاهیدانی ئەو کوشتارە و هێزەکانی ئۆپۆزسیونی کورد و بەرپرسانی ناوچەکە و دەسەڵاتی ناوەندی دەخاتە روو. لەهەر هەموویاندا ئاماژە بە جیانەتێک کراوە کە تیایدا خەڵکی گوندەکە بە نامرۆڤانە کوژراون و هەموو لایەک خوازیاری ئەوەن کە راستییەکانی ئەم رووداوە ئاشکرا بکرێن. دەسەڵات هیزە کوردییەکان بە تاوانبار دەزانێت کە جلی سەربازییان لەبەر کردووە و شاهیدان و هێزە کوردییەکانیش دەسەڵات بە ئەنجامدەری ئەو تاوانە دەزانن و بۆ زانیاری زیاتر لەمبارەوە سەرنج بدە وێبلاگی پەیوەندیدار بەو کتێبە (قارنا و انقلاب) لە نووسین و کۆکردنەوەی بێهزاد خۆشحاڵی. [3]
ئەگەرچی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە نووسین و بابەتەکانی خۆیدا ئەو جینایەتەحکووم دەکات و ئەنجامدەران بە (ضد انقلاب) ناو دەبات، بەڵام هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە هێزە سەربازییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی فتوای [ئیمام] خومەینی لە دژی خەڵکی کوردستان هاتە ئاراوە و حامید گەوهەری نووسەر و لێکۆڵەری مێژوو لەمبارەوە دەنووسێت: “له ڕاستییدا پاسداره‌کانی ئیسلام بۆ شه‌ڕ دژی پێشمه‌رگه و ده‌ستگیرکردنیان نه‌چووبوون، به‌ڵکوو بۆ جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی خه‌زای خومه‌ینی و کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌و گونده چووبوون، بۆیه هه‌ر له‌وێدا به شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه مه‌لا مه‌حمود ده‌کوژن و دواتر سه‌ری ده‌بڕن. له‌شکری ئیسلام سه‌ری مه‌لا مه‌حمود له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، به جۆرێک که تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دواتر ماڵ به ماڵ هه‌ر چل بنه‌ماڵه‌ی گونده‌که ده‌پشکنن و هه‌ر که‌سێکیان ده‌ستده‌که‌وێت، ده‌یکوژن و له کۆتاییدا ته‌رمه‌کان ده‌به‌نه سه‌ر جاده بۆ ئه‌وه‌ی وا پێشانبده‌ن که ئه‌و خه‌ڵکه له شه‌ڕدا دژی پاسداران کوژراون! له ئاکامی ئه‌و کاره‌ساته سامناکه‌دا (68) که‌س کوژران و ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ڕزگاریان بوو که له‌و ڕۆژه‌دا له گوند نه‌بوون.” [4]
بەڵگەکان ئاماژە بە رۆڵی چەند کەسایەتییەکی ئایینی و سەربازی سەر بە دەسەڵات لەو کوشتارەدا دەکەن و نامەی سادق خەڵخاڵی بۆ [ئیمام] خومەینی لەو سەردەمەدا ئەو راستییە دەدەدخات کە بەمشیوەی خوارەوەیە:
“به‌ڕێز ده‌فته‌ری ئیمام خومه‌ینی دامت برکاته
ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی قارنێ دڵی هه‌موو مرۆڤێک ده‌سوتێنێت. مه‌لا مه‌حمودی مستورزاده که به قورئانه‌وه چووه پێشوازیی خه‌ڵکه‌که، داروده‌سته‌ی مه‌عبودی و سه‌رگورد نه‌جه‌فی و عه‌زیز قادری و مه‌لا حه‌سه‌نی، (65) که‌سیان به شێوه‌یه‌کی ده‌ردناک کوشتووه. ئه‌گه‌ر ئیمام له‌و کاره دڵسوتێنه‌ره نه‌پرسێته‌وه، ده‌بێ کام ده‌سه‌ڵات لێی بپرسێته‌وه.
به حورمه‌ته‌وه- سادق خه‌لخالی
20/6/1358” [5]
بێ شک کۆمەلکوژی خەڵکی بێ تاوانی قارنێ یەکێک لەو تاوانەگەورانەیە کە بەرانبەر نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراوە و دەبێ رۆژێک ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە لە دادگایەکی عادیلانەدا بە بەرچاوی هەموو جیهان دادگایی بکرێن.
…
تێبینی؛ ئەم بابەتە بەشێکە لە وتاری “ستراتێژی و تیئۆرییەکان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوەکانی کورد و ئازەری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوادا” لە نووسین و ئامادەکردنی؛ جەمال نەجاری
سەرچاوەکان؛
[1] حامید گەوهەری – کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی گوندی قارنێ” 1، ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5282
[2] حمید رضا جلایی پور کیست؟ – سایت سپیدەدم
http://sepidedam.com/11766
[3] بهزاد خوشحالی- قارنا و انقلاب (اسناد مطبوعاتی1359-1357)
http://www.mijoo3.blogfa.com/
[4] حامید گەوهەری- کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی گوندی قارنێ” 1
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5282
[5] شاهین نظری- وبلاگ ناظر کبیر
http://big-brother.blogfa.com/post-6.aspx
سەرچاوەی وێنەی سەرەکی؛
http://persian2english.com/?p=16215
http://persian2english.com/?p=16215
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر