۱۳۹۵ مرداد ۲۴, یکشنبه

هەرێمی کوردستان پەناگەی کوردانی رۆژاوا


راپۆرت؛ جەمال نەجاری
 کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاروباری پەنابەران لە راپۆرتێکدا بلاوی کردەوە کە تەنیا لە رۆژی (17 ئووت) زیاتر لە دە هەزار کوردی سوریا بۆ راکردن لە توندوتیژییەکان لە ریگای سنووری پێشخابوور نێوان باشوور و رۆژاوای کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
سنووی پیشخابوور و هاتنی کوردان بۆ باشووری کوردستان
لە راپۆرتەکەدا هاتووە تا ئیستا نزیکەی 2000 هەزار کوردی سوریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و زۆربەیان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نیشتەجێ کراون و ناوەندەکانی فریاکەوتنی تەندروستی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان فریای ئەوە ناکەون بەو خەڵکە زۆرە ڕابگەن.
 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە دەڵێت؛ هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی پەنابەران جارێ روون نییە، بەڵام زیاتر پەیوەندی بە شەڕی نیوان هیزە کوردییەکان و تووندەرەوە ئیسلامییەکان بێت کە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن و پێکدادانی زۆر لە نیوانیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هاتۆتە ئاراوە.

۱۳۹۴ اسفند ۲۴, دوشنبه

دوو پەیکەری مێژوویی لەسەر چیای بالوقایە دۆزرانەوە

ئامادەکردنی: جەمال نەجاری
“عومەر فارووقی” ئاشکرای کرد کە دوو پەیکەرەی مێژووی لەسەر چیای “بالوقایە”ی ئەحمەدئاوا لە ناوچەی “سەرا”ی نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان دۆزراونەتەوە. شیمانە دەکرێ کە مێژوویی ئەو پەیکەرانە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەو بگەڕێنەوە.
 عومەر فارووقی, نووسەر و شارەزا لە بواری شوێنەوارناسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگەیاند کە دوێنێ[١٥ی خاکەلێوە، ٤ی مارس] لەکاتێکدا کە بە مەبەستی ئامادەکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە شاری سەقز لەگەڵ چەند کەسێک سەردانی چیای بالوقایەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە دوو پەیکەر بە قەد چیاکەوە نەخشێندراون”.

۱۳۹۴ اسفند ۱۶, یکشنبه

د. رەشید کرمانج: زمانی کوردی ده‌توانێ هێزی نووستووی نه‌ته‌وهخوازیی کورد ڕاپه‌ڕێنێ

ئامادە کردنی؛ جەمال نەجاری
ماوەیەکە دەوڵەتی نوێی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵی جێبەجێکردنی بەندی ۱۵ لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکان لە ناوخۆی ئێران دەدا و بەمەش رێگە دەدرێ زمانی زگماکی لە قوتابخانەکان بخوێندرێ کە زمانەکانی کوردی و ئازەری و عەرەبی و بەلووچی و تورکمانی لەخۆ دەگرێت، بەڵام هەندێ ناوەند هەن دژی ئەو بڕیارە راوەستاون و خوێندن بە زمانی زگماکی بە هەڕەشەی جیدی بۆ سەر زمانی فارسی دەزانن. "فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی" لەم ماوەیەدا زۆر بە توندی دژی ئەو بڕیارەی دەوڵەت هەڵوێستی گرت و بە ئاشکرا رایانگەیاند: نابێ رێگە بدرێ زمانی دیکە لەپاڵ زمانی فارسیدا بخوێندرێ، چونکە دەبێتە هۆی لەناوچوونی زمانی فارسی." بۆ قسەوباس و شرۆڤەکردن لەسەر ئەو بابەتە، بیروڕای دوکتور رەشید کرمانجمان وەرگرتووە. ناوبراو ئێستا لە باشووری کوردستان مامۆستای زانکۆیە و پێشتریش مامۆستای زمانی فارسی لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.