راپۆرت؛ جەمال نەجاری
کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاروباری پەنابەران لە راپۆرتێکدا بلاوی کردەوە کە تەنیا لە رۆژی (17 ئووت) زیاتر لە دە هەزار کوردی سوریا بۆ راکردن لە توندوتیژییەکان لە ریگای سنووری پێشخابوور نێوان باشوور و رۆژاوای کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

سنووی پیشخابوور و هاتنی کوردان بۆ باشووری کوردستان
لە راپۆرتەکەدا هاتووە تا ئیستا نزیکەی 2000 هەزار کوردی سوریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و زۆربەیان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نیشتەجێ کراون و ناوەندەکانی فریاکەوتنی تەندروستی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان فریای ئەوە ناکەون بەو خەڵکە زۆرە ڕابگەن.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە دەڵێت؛ هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی پەنابەران جارێ روون نییە، بەڵام زیاتر پەیوەندی بە شەڕی نیوان هیزە کوردییەکان و تووندەرەوە ئیسلامییەکان بێت کە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن و پێکدادانی زۆر لە نیوانیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هاتۆتە ئاراوە.

کۆمیسیاری بالای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە ئەوە رێژە زۆر و بەرچاوەی پەنابەرانی سوریان لە کاتی دەسپێکردنی نائارامییەکان لە سوریا لە مانگی مارسی 2011 ەوە بێ وێنەبووە.
لافاوی هاننی کوردانی رۆژاوا بۆ ناو هەرێمی کوردستان
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم رێژە زۆرەی پەنابەرانی سوریا لە رێی ئەو پردە نوێیەی لەسەر روباری دیجلە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە، روویان لە سنووری پیشخابوور کردووە و هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
بە پێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی 2000 هەزار پەنابەری سوریا لە ناو خاکی هەریمی کوردستان وەک پەنابەر ناونووس کراون و لە کاتی دەسپێکردنی نائارامییەکان لە سوریا تا ئێستا نزیک بە سێ میلیۆن کەس وڵاتی سوریایان جێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی دیکە کردووە.
ئادریان ئێدواردێز وتەبێژی کۆمیسیاری بالای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لەو دوو سەدهەزار کەسەی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە خەڵژی ناوچەکانی حەلەب و حەسەکە و قامیشلی بوون.
ئەو وتەبێژە روونیکردووە؛ سەرقاڵی ڵێکۆلینەوەین بزانین بۆچی لەناکاو ئەو رێژە زۆرە سوریایان جێهێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و وتیشی وەک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی کەمپێکی بەرینین بۆ پەنابەران بۆ ئەوەی ئەو بارگرانییەی کەوتۆتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەمێنێ.
ئەو لێشاوە زۆرەی پەنابەرانی رۆژاوا بۆ هەرێمی کورستان، ئەنتۆنیۆ گیتێررێس، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی ئاچارکرد سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی پەنابەران بێت. ناوبراو گوتی: بەهۆی زۆربوونی ژمارەی پەنابەران پێویستە هاوکاری زیاتری نیودەوڵەتی روو لە هەرێمی کوردستان بکات،
کوردەکانی سوریا 100% حەشیمەتی سوریا پێکدێنن و کە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژیان بەسەر دەبەن و ناوچە کوردنشینەکان بە رۆژاوای کوردستان دەناسرێت. لە دوای دەسپێکردنی نائارامییەکان کوردەکانی رۆژاوای کوردستانیش نارەزایی خۆیان بەرانبەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد دەربڕی و لە شار و شارۆچکەکان رژانە شەقامەکان و خۆپێشاندانی جەماوەرییان وەرێخست.
لە ساڵی رابروودوەوە هیزەکانی حکومەتی سوریا لە شارە کوردنشینەکان پاشەکشەیان کرد و هیزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتیک ( پ ی د) کە لقی رۆژاوای پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) یە کۆنترۆڵی بەشی هەرە زۆری رۆژاوایان لە ئەستۆ گرت.
ماوەیەکە لە نێوان یەکینەکانی پاراستینی گەل، باڵی سەربازی (پ ی د) و جبهە النصرە کە گروپێکی ئیسلامی توندرەون شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە و راگەیەندرا کە ئیسلامییە توندرەوەکان بەرانبەر گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە کوردەکانی رۆژاوای کوردستان رایگەیاندبوو: "ئەگەر هەڕەشەی کوشتن لەسەر کوردەکانی رۆژاوای کوردستان بێت یان تیرۆریستان ئامانجیان تێکدانی بارودۆخی رۆژاوا بێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بەرگرییە لە خاک و گەلی رۆژاوای کوردستان".
بارزانی هەر بۆ ئەم مەبەستە دوای ئەندامانی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کرد کە لێژنەیەک رەوانەی رۆژاوای کوردستان بکات، دواتر لێژنەکە کە نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستانی لەخۆ گرتبوو سەردانی ناوچەکانی رۆژاوای کوردستانیان کرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی (پ ی د) رێگای نەدا سەردانی جەند شوێنێک بکەن، بە گومانی ئەوەی کە کۆمەڵکوژی لە رۆژاوا کرابێ گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
لە ژمارە 6 گۆڤاری چەم چاپ کراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر