دوای
ئەوەی هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ جێبەجێکردنی
ریفراندۆم ڕاسپارد و چەند رۆژ دواتر لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم ، بارزانی
پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا جەختی لەسەر راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کردەوە و
بە مافی ڕەوای گەلی کوردی ناوبرد، بابەتی راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوو
بە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان.
مێدیاکانی
فەڕەنسا وفەڕەنسی زمانی ئورووپا بە بایەخەوە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی
کوردستانیان خستە رۆژەڤەوە و چەندین بابەت سەبارەت بەو پرسە لە مێدیاکانی
فەرەنسا بڵاو کرایەوە،
رۆژنامەی بەناوبانگی (LeFigaro) لە بابەتێکدا بە ناوی “ریفراندۆم لەسەر دەوڵەتێکی کوردی” ئاماژەی بە پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کودستان کرد و بڵاوی کردۆتەوە کە کاتی ئەوە هاتووە کوردەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن و ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدەن.