۱۳۹۴ مرداد ۲۷, سه‌شنبه

خوێنی لاوانی کورد لە شووشەی زوحاکانی کۆماری ئیسلامی‌دا + بەڵگە

راپۆرت: جەمال نەجاری

کۆماری ئیسلامی لەدوای هاتنە سەرکاری لە ئێران گەلێک تاوانی دەرحەق بە گەلانی زوڵم لێکراوی ناوخۆی ئێران کرد کە بەشی  گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەنگە زیاتر لە هەموویان بێ، وەک دەبینین هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سەرکووتی گەلی کورد و رۆژانە شاهیدی لەسێدارەدان و بەندکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردین. یەکێک لەو تاوانە گەورانەی کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی داوە، ئیعدامی بەکۆمەڵی ۵۹ لاوی مەهابادی لە ساڵی ۱۳۶۲ هەتاوی بوو، کە لە پاش کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ ۱۳۵۸ هەتاوی، وەک کۆمەڵکوژییەکی دیکە ناوی دێت و تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە لە هیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.