ئەمریکا و عێراق
رێگا لە ناردنی چەکی ئێرانی بۆ سوریا دەگرن
راپۆرت؛ جەمال نەجاری- فەرەنسا
ئامریکا و عێراق رۆژی لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتن کە پەرە بە هاوکاری نێوانیان بدەن بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆی لە سوریا بەرۆکی عێراقیش نەگرێت.
ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا 177 ئەو مانگە بڵاوی کردەوە؛ ئامانجی سەرەکی لە پەرەپێدانی هاوکاری نێوان ئەمریکا و عێراق رێگە گرتنە لە ناردنی چەک و تەقەمی کە ئێران کلە رێی خاکی عێراقەوە بۆ رژیمی بەشار ئەسەدی دەنێرێت.
سەرچاوەیەکی سەبازی ئەمریکا بۆ هەواڵنێری فەرەنسا رایگەیاند: واشنتۆن هاوکارییە زانیاریی و سەربازییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرفراوان دەکات و لە ماوەی داهاتوودا فرۆکەی شەڕکەری F16 بە حکومەتی عێراق دەفرۆشێت.
ئەم بڕیارە دوا بە دوای چاوپێکەوتن و دانیشتنی نێوان جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق خرایە بواری جێبەجێکردن.
جان کێری لە چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ هۆشیار
زێباری ئاماژەی بە رێگەگرتن لە ناردنی چەک و تەقەمەنی ئێران کرد کە لە رێی خاکی
عێراقەوە بۆ سوریا دەنێردرێت و بەڵێنی ئەوەی دایە کە حکومەتی ئەمریکا هەموو هەوڵی
خۆی دەخاتە گەڕ هاوکاری حکومەتی عێراق بدات رێگە لە ناردنی چەکی ئێرانی بۆ سوریا
بگرێت.راپۆرت؛ جەمال نەجاری- فەرەنسا
ئامریکا و عێراق رۆژی لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتن کە پەرە بە هاوکاری نێوانیان بدەن بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆی لە سوریا بەرۆکی عێراقیش نەگرێت.
ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا 177 ئەو مانگە بڵاوی کردەوە؛ ئامانجی سەرەکی لە پەرەپێدانی هاوکاری نێوان ئەمریکا و عێراق رێگە گرتنە لە ناردنی چەک و تەقەمی کە ئێران کلە رێی خاکی عێراقەوە بۆ رژیمی بەشار ئەسەدی دەنێرێت.
سەرچاوەیەکی سەبازی ئەمریکا بۆ هەواڵنێری فەرەنسا رایگەیاند: واشنتۆن هاوکارییە زانیاریی و سەربازییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرفراوان دەکات و لە ماوەی داهاتوودا فرۆکەی شەڕکەری F16 بە حکومەتی عێراق دەفرۆشێت.
ئەم بڕیارە دوا بە دوای چاوپێکەوتن و دانیشتنی نێوان جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق خرایە بواری جێبەجێکردن.
بەرپرسانی ئەمریکایی ماوەی چەند مانگێکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەوە تاوانبار دەکەن کە لە رێی خاکی عێراقەوە چەک و تەقەمەنی رەوانەی سوریا دەکات و هاوکاری رژیمی بەشار ئەسەد دەکات بۆ سەرکوتی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی دژبە حکومەتی بەشار ئەسەد.
حکومەتی ئەمریکا بە پێی رێککەوتنامەیەکی سەربازی وا بڕیارە بڕی 2 میلیارد و 5000 میلیۆن دۆلار کەرەسەی بەرگری موشکی بە حکومەتی عێراق بفرۆشێت و تا پاییزی 2014 بەشێک لە فرۆکە شەڕکەرەکانی F16 رادەستی حکومەتی عێراق بکات.
لەماوەی رابردوودا توندوتیژییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق پەرەی سەندووە و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەشێک لە تیرۆریستان لە خاکی سوریاوە روو لە عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و لە چاو دوو ساڵی رابردوودا کردەوەی توندوتیژیی 300 بەرانبەر زیادی کردووە.
فرۆشتنی فرۆکەی F166 بە حکومەتی عێراق پێشتر کاردانەوەی تووندی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، بەجۆرێک کە لە پەیامێکی تایبەتدا بۆ حکومەتی عێراق باسی لەوە کرد کە هەندێ کەس بەنیازن فرۆکەی F16 لە دژی کورد بەکار بێنن.
بەڵام پشکی کورد لە هێزی ئاسمانی عێراق چەندەیە و چەندە رێگە بە کورد دراوە خۆیان لە هێزی ئاسمانیدا ببینەوە؟
فەریق روکن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەیەک لەوە پێش 13 فڕۆکەوانیان رەوانەی ئەمەریکا کردوە بۆ راهێنان لەسەر فڕۆکەی F16، لەو ژمارەیەش 9 کەسیان شیعەن و دوانیان کورد و دوانەکەی تریشیان سونیو تورکمانێکن.
ناوبراو سەرسوڕمانی خۆشی لە لێدوانی سیاسیەکان لە بارەی ناردنی ئەو فڕۆکەوانانەی دەربڕیو دەڵێت ناکرێت ئەوانە لەسەر بنەمای تایەفەگەری بنێردرێن.
فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکان باسی لەوەش کردوە، کە ئەو کەسانەی نێردراون بۆ ئەمەریکا لەلایەن لیژنەیەکی شارەزاوە دەستنیشان کراون لەسەر بنەمای زانینی زمان و کەفائەت لەو بوارەدا.
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک سیاسی رەخنەیان لەناردنی ئەو فرۆکەوانانە گرت بۆ مەشقکردن لەسەر F16 لە ئەمەریکا و ئاماژەیان بەوە دابوو کە هەموویان لەیەک تایەفەن.
...
لە ژمارە 66ی گۆڤاری چەم چاپکراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر