یەکێک
لە بکوژانی 59 لاوی مەهاباد لە ساڵی 1983، باڵوێزی ئێرانە لە ئا‌ڵمانیا
راپۆرت
جەمال نەجاری
کۆماری
ئیسلامی لەدوای هاتنە سەرکاری لە ئێران گەلێک تاوانی دەرحەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی
کوردستان ئەنجامدا و تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سەرکووتی گەلی کورد و رۆژانە شاهیدی
لەسێدارەدان و بەندکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردین. یەکێک لەو تاوانە گەورانەی
کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی
داوە، ئیعدامی بەکۆمەڵی 59 لاوی مەهابادی لە ساڵی 1983 بوو، کە لە پاش کۆمەڵکوژییەکەی
قاڕنێ 1980 هەتاوی، وەک کۆمەڵکوژییەکی دیکە ناوی دێت و تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە
لە هیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.
روژی
(دووی ژوئەنی 1983 زایینی) رێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی کۆماری ئێسلامی ئێران،
59 لاوی کوردی له شاری مهاباد ئیعدام کرد. ئێعدام‌کردنی ئه‌م 59 لاوه کورده‌ی شاری
مەهاباد، بە یەکێک لەو جینایەتە گەورانە لەقەلەم دەدرێت کە بەرانبەر بە کوردەکان لە
پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا (ورمێ) ئەنجامدراوە و ئەوپەڕی توندوتیژی دەسەڵات بەرانبەر
بە نەتەوەی کورد نیشان دەدات و ئەو ئیعدامانەش لەدرێژی سەرکووتی نارەزاییەکاندا ئەنجام
دران.
نووسەر
و لێکۆڵەری کورد ئاریز ئەنداریاری سەبارەت بەو جیانەیەتە دەڵێت:” فەرمانداری (قائم
مقام) ئەو کات (حەمید رەزا جەلایی پوور) بوو، و فەرمانداری مەهاباد لە بەیاننامەیەکدا
حکومی ئیعدامی ئەو 59 کەسەی بە تاوانی پەیوەندی و ئەندامیەتی لەگەڵ پارتەکانی کوردستان
لە ناو شاری مەهاباد راگەیاند، پاش ئەوەی لە مەهابادەوە بۆ تەورێز راگوێزران، دادگایەکی
چەند خولەکیدا هەموویان سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێندرا، بەڵام تاوانەکەیان هەرگیز
ئاشکرا نەکرا، هەندێکیان لە قوتابخانە دواناوەندییەکان دەرسیان دەخوێند، یەکێکیان لە
قوناغی دووهەمی دواناوەندی قوتابخانەی (ابن سینا) ی مەهاباد دەیخوێند. تەرمی ئەو
59 کەسە رادەستی بنەماڵەکانیان نەکرایەوە و هیچ کەس نازانێت ئەمانە لە کوێ بە خاک سپێردراون”.
ئەحمەد
سادق پوور یەکێک لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ئەو ئیعدامکراونە بوو
دەڵێت؛ “من خۆم یەکێک لەو کەسانە بووم کە لە ماوەی 6 ساڵ لە بەندیخانەی دەریا لە ورمێ
لەگەڵ ئەو 59 کەسە دابووم، هەموویان بێ‌تاوان بوون و بە هیچ شێوەیەک دادگایی نەکران
و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپێندرا، پیش ئەوەی ئیعدام بکرین هەموویان بە ئێمەیان راگەیاند
کە هیچ خیانەتێک و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە”
تا
ئێستا هیچ دادگایەکی عادیلانە بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئەو جینایەتانە لە ناوخۆ
و دەرەوەی ئێران ساز نەدراوە و دەسەڵات بەتەواوی
ئەو تاوانە گەورەیەی پشت گوێ خستووە و ئەوانەش کە بیانەوێ بەدواداچوونی بۆ بکەن رووبەرووی
هەڕەشە هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و تاوانی سیاسی‌یان دەخرێتە پاڵ و بە سزای بەندیخانە
حوکم دەدەرێن.
وێنە؛ عەلیرەزا شیخ عەتار- باڵوێزی ئێران لە ئا‌ڵمانیا |
لە
نێوان ئەوانەی کە لە بڕیاری لەسێدارەدانی ئەو 59 لاوەی مەهاباددا رۆڵیان هەبوو، ناوی
عەلیرەزا شیخ عەتار کە ئەوکات بە ناوی (حوسین شێخ عەتار) لە ساڵی 1362 هەتاوی-
1983زایینی پارێزگاری پاریزگای ورمێ بوو و ئێستا لە پۆستی باڵێوزی ئێران لە ئا‌ڵمانیا
وەک دیپلۆماتێکی کۆماری ئیسلامی دەردەکەوێت، هاتووە.
“هیوا
بەهرامی نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئا‌ڵمانیا سەبارەت بە عەلیرەزا
شێخ عەتار بۆ گۆڤاری چەم رایگەیاند: “عه‌لی ڕه‌زا شێخ عه‌تار له ساڵی ٢٠٠٨ وه وه‌ک سه‌فیری ئێران له ئا‌ڵمانیا دیاری کرا. له
ڕاستیدا پاش خۆپێشاندانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ساڵی ٢٠٠٩ له ئێران‌دا، هه‌وڵی
دا له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی جیاوزدا ده‌رکه‌وێت و به لێدوانه‌کانی سه‌باره‌ت
به باروودوخی ئێران به گشتی و ڕێژیم به تایبه‌تی
خوڵ بکاته چاوی بیروڕای گشتی ئا‌ڵمانیا
و هه‌روه‌ها مێدیاکانی ئه‌و وڵاته. من له‌و ده‌مه‌دا له وتوووێژیکدا له گه‌ڵ حهوتوونامهیێکی
ئاڵمانیای باسی تاوانه‌کانی شێخ عه‌تارم له‌و کاته‌یدا که له نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٥ پارێزگاری له پێشدا
سنه و پاشانیش ورمێ بوو، هێنایه گوڕێ. هه‌ر
له وێرانکردنی چه‌ندین گوندی ناوچه‌ێ ورمێ تا له سێداره دانی ٥٩ لاوی مه‌هابادی له‌و
تاوانانه بوون که شێخ عه‌تار ده‌ستی تێدا هه‌بووه. به‌داخه‌وه ئه‌و زیانیاریانهی له به‌ر ده‌ستان کەمن،، به‌ڵام ئه‌وه‌نده
به‌س بوو تاکوو ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ناوبراو
بو ڕای گشتی ده‌رکه‌وێت.”
دەربارەی
ئەوەی کە ئەوان وەک حیزنی دیموکراتی کوردستان لە ئا‌ڵمانیا چ رێگایەکیان گرتۆتە بەر
بۆ ئەوەی ئەم پرسە لە دادگا و میدیاکانی ئا‌ڵمانیا بخەنە بەر باس، هیوا بەهرامی دەڵێت:
” له باری یاساییه‌وه بهداخهو هیچ ڕێگایێک بو به‌رانگار بوونه‌وه‌ی نیه. شێخ عه‌تار
سه‌فیره و سه‌فیریش حه‌سانه‌ی دیپلوماتیکی هه‌یه.
به‌ڵام له بوواری مێدیایی و ته‌نانه‌ت سیاسی‌دا له‌م باره‌وه کارمان کردووه.
من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندام پارلمانی فراکسیونه جیاجیاکان باس
کردووه. هه‌روه‌ها پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م
زانیاریانه چه‌ند گرووپی سیاسی چالاکی ئاڵمانیای که‌وتنه لەقاودانی عه‌تار به چه‌شنێک
که زۆر جار که بانگهێشتی کٶڕ و سێمینار ده‌کرا، لێیان تێک ده‌دایه‌وه و تا ئێستاش ئه‌مه به‌رده‌وامه. له دوایین پێشهاتدا و له کاتێکدا که
هاوسه‌رۆکی پارتی سه‌وزی ئا‌ڵمانیا له کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاساییش له شاری مونیخ
دا له به‌ر چاوی کامێراکان ده‌ستی له گه‌ڵ سه‌فیری ئێران دایه‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئا‌ڵمانیا ڕخنه‌یان له‌وه گرت و جارێکی‌تر باسی جنایه‌ته‌کانی
شێخ عه‌تاریان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خسته‌وه پێش چاوی ڕای گشتی.
نوێنەری
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئا‌ڵمانیا لەسەر ئەو باوەڕەیە؛ “له قاودانی تاوانه‌کانی
پیاوانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی له وڵاتانی ڕۆژئاوادا زۆر پێویسته و ئه‌رکی سه‌ر شانی پارت و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ئێمه وه‌ک حێزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له‌م باره‌وه هه‌ر ده‌م هه‌وڵی خومان ده‌ده‌ین.”
بە
پێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا بەدەست هاتوون؛ حەمیدرەزا جەلایی پوور کە ئێستا مامۆستای
زانکۆیە لە تاران و شێخ عەتار کە باڵویزی ئێرانە لە ئا‌ڵمانیا کەسانی دیکەی ناو دەسەڵاتی
کۆماری ئیسلامی لەوانە غوڵام رەزا حەسەنی ئیمام جومعەی ورمێ، پاسدار محەمەد ئیبراهیم
سنجقی، فەرماندەی قەرارگای (حمزه سیدالشهدا) و سەید حوسین موسەوی دادستانی گشتی شۆرشی
ئیسلامی ئێران، سەیاد شیرازی فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش و عەلی ئەکبەر ناتقی نووری
وەزیری ناوخۆی ئەوکات دەستیان لەو کوشتارەدا هەبوو.
ناوی
ئەو 59 کەسەی کە لە (دووی ژوئەنی 1983 زایینی) ئیعدام کران؛
غوڵامرەزا بارزی- حەسەن جیهانیان- عەلی بانه‌یان- محەمەد عەلیالی-
محەمەد ئەمین سەفا- همایون نیلوفەری- مەحموود ریزیی- محەمەد حوسێنی- عەباس حوسین پور-
کازم خاتوونی- عەلی مەزنه- عەبدوڵڵا تەحریان- رەحمان رەحیمی- عەلی گوڵپەرەست- مستەفا
عیسمەتی- خالق بارزانی-یۆسف ئەیازی- کەمال چاوشینی- حەسەن رەحمانیان- خالید رەحیم ئازەر-
خالید سەفایی-سەید ئیبراهیم ئەحمەدی- محەمەد مەسعودی- محەمەد ئەبوبەکری-وەفا ئەلیاسی-
مەنسوور جناح- محەمەد ئەمین ئەحمەدی-محەمەد سەلیمی- فەرەیدون شەنگه- عەلی بازیان-
خزر رەنگین- ئەبوبەکر شوکری- ئینشاڵڵا نادری- هەژار کەریمی- کەمال کەریمی- کەریم رەحیمیان-
یۆسف حەبیب پەناه- محەمەد فارق بازیار-ئیبراهیم ئەمینی-ساڵح مام ئیبراهیمی- شوکری
نادری- مستەفا فەقری- عەلی غەواره- عەلی سەلاحی- مەلا حەسەن لاجوەردی- سولەیمان حەسەن
زاده- یۆسف حەسەن زاده- کەریم کاوه- سەید مەحموود سەید مەحموودی-حامید مەحموود کەندو-
حوسێن کەلهوری- عەباس یۆسفی- سیامەک سەقزی- عەلی ئاباده-کامران زاهیر حه‌جازی-سالح
فەرهوودی- مەقسوود مەحموودی- ئەحمەد کەهروبی- رەحمان خزرپور
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر