هونەرمەرندێکی رۆژهەڵاتی
کوردستان دوای دوو مانگ کاری بەردەوام توانی پەیکەرەی شەهید پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماریی کوردستان
دروست دەکا و پۆستێری پەیکەرەکەش بە دیزاینێکی رێکوپێک بڵاو دەکرێتەوە و لە تۆرە
کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی دەبێ.
شۆرش ئاهی وتی: هەموو هەوڵی من ئەوە بووە کە گەورەیی و شکۆمەندیی ئەو رێبەرانە لە پەیکەرەکاندا نیشان بدەم، بە تایبەتی لە پەیکەرەی پێشەوادا ویستوومە هەیبەت و جوانی و تەنانەت ئەو خەمەی لە چاوی پێشەوا دا بووە ببەستمەوە بەو قۆناغەی ئێستا کە نیگەرانییەکی پێوە دیارە، بۆ سەرخستنی کارەکەشم هیچ بەربەستێک نەهاتۆتە سەر رێگا و بگرە لەو ماوەیەکدا پشتیوانی دلسۆزانی گەلەکەم زیاتر هانیدام کە بە گڕوتینەوە کار لەسەر پەیکەرەی پێشەوا بکەم، بە نیازم سەد دانە لەو پەیکەرەیە دروست بکەم و ئەگەر خوازیاری هەبوو ئەوە دەتوانم زیاتریشی لێ دروست بکەم.
شۆرش ئاهی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ رۆژی کورد وتی: پەیکەرەی پێشەوا پێشنیاری هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی نەبووە و بیرۆکەی خۆم بووە کە ویستوومە پەیکەرەی رێبەرانی کورد دروست بکەم و هەتا ئێستا توانیمە پەیکەرەی دوو رێبەریی شەهیدی رێگای ئازادیی کوردستان (پێشەوا قازی محەمەد و عەبدورەحمان قاسملوو) دروست بکەم.
شۆرش ئاهی وتیشی: کاری ئێمە لەوانەیە کاریگەریی زۆری نەبێ بەڵام
بەرپرسایەتییەکمان لەسەر شانە وەک هونەرمەندی کورد کە دەجێتە خانەی هونەری بەرگریی
گەلەکەمان و ئەوە ڕەنگە سەرەتای رێگا بێ بۆمان و هیوادارم پەرە بستێنێ و کەسانی
دیکەش بێنە ناو ئەو پرۆژەیە و ئەوەی لەدەستمان دێ بکەین بۆ ئەوەی بە باشی و بە
ڕێکوپێکی ئەنجامی بدەین.
شێوەکار و پەیکەرساز شۆرش ئاهی باسی لە پرۆژەی داهاتووی خۆی کرد و
وتی: بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر پەیکەرەی کاک فواد مستەفا سوڵتانی بکەم و
ئەوەش هەر بیرۆکەی خۆمە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دۆستانی کۆمەڵە قسەم کردووە و
خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە.
لە کۆتاییدا لێدوانەکەیدا شۆرشی ئاهی سپاسی مامۆستا نامۆی رۆستەمزادە، هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان و مامۆستای زانکۆی هونەرەجوانەکانی هەولێری کرد کە لە بەردەوام رێنوێنی و هاوکاریی بووە لە پرۆژەکانیدا و هەروەها سپاسی ئاسۆ مامزادەی کرد کە دیزاینی پۆستێری پێشەوای وەستۆ گرت، هیواشی خواست بتوانن پۆستێرەکە بەشێوەی بەرین چاپ بکەن و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەنەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر