جه‌مال نه‌جاری: ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی ئه‌ده‌بێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و شاعیرانی کورد به رابردوو
و ئێستاشه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه
تاقیکردۆته‌وه و له‌و نێوه‌دا ئه‌ده‌بێکی به پیت و به‌ره‌که‌ت له‌به‌رده‌سته که
ده‌توانین شانازی پێوه بکه‌ین. به‌ڵام له نێو ئه‌و ئه‌ده‌به دا هه‌جو له چ
ئاستێکدایه؟ ره‌نگه شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له نێو هه‌موو شاعیرانی کورد دا پتر
له‌م به‌شه به‌تواناتر و به‌کارامه‌تر بووبێ که ناوی وا که‌وتۆته سه‌ر زاران،
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعری کلاسیکیان نووسیوه توانای نووسینی هه‌جویان
هه‌بووه و نموونه‌یان دیاره، به‌ڵام ره‌نگبێ له‌به‌ر هۆکاریگه‌لی جۆراوجۆر درێژه‌یان
پێ نه‌دابێ و خه‌ڵکی گوته‌نی: وه‌ک ئه‌وه‌ی شێخ ره‌زا کردی، ئه‌وان نه‌یانکردبێ!!
ئه‌مێستا له سه‌رده‌می مودێرنیته و زانست و راگه‌یاندندا له نێو ئاڵۆزی سیاسه‌ت و بازاری ئابووری و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، جارێکی‌تر له سه‌ر لاپه‌ره‌کانی فه‌یس بووک چاومان به هه‌ندێ هه‌جوی کوردی ده‌که‌وێ که به زمانێکی ئه‌ده‌بی نووسراون و بزه و خه‌نده و خۆشی ده‌خه‌نه سه‌ر لێوان و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌به‌ر شه‌رم وعه‌یبه‌ی دونیایه، تاڵییه‌ک و ترسێک له‌لامان درووست ده‌بێ..