من و مەرگ
.....
مەرگ لە میترۆدا لە تەنیشتم دانیشتبوو
پێی وتم:ئارام بگرە هاورێم
چەند وێستگەیەکی تر بە یەکەوە دادەبەزین....
مەرگ شەوێک خەوی پێوە بینیم
پێ وتم: بنوو هاورێم
بەرەبەیان بە یەکەوە هەڵدەستتین....
من و مەرگ بەردەوام بە یەکەوە پیاسەی شەقامەکانی ژیان دەکەین
پێم دەلێت: قسە بکە هاورێم
تا کۆتایی هەموو شەقامەکان گوێ لە ئازارەکانت دەگرم
ساڵانێکە من و مەرگ لە وێستگەکانی مێترۆ بەیەکەوە دادەبەزین
هەموو بەیانییەک بەیەکەوە لە خەو هەڵدەستین
تا کۆتایی، پیاسەی هەموو شەقامەکانی ژیان دەکەین
نەک مەرگ بەتەنیا دادەبەزێت
نە مەرگ بە تەنیا هەڵدەستێت
نە مەرگ بە تەنیا پیاسەی شەقامەکانی ژیان دەکات
با مەرگ نەزانێ ئەوەی کە هەیە خۆم نیم
من کڵاوم لەسەر مەرگ ناوە
ساڵانێکی دوورە مردووم...
باوەش...
باوەش بە خاک‌دا دا دەکەم
سەوز دەبمەوە تا ژیان....
باوەش بە گوڵ دا دەکەم
...ناسک دەبمەوە تا ئەوین....
باوەش بە هەنار دا دەکەم
ئاشق دەبمەوە تا خوێن....
باوەش بە خاک دا دەکەم
تا ژیان، تا ئەوین، تا خوێن....
تا خۆم دەبمەوە خاک و
تا خاک دەبێتەوە من.....
فەرانسە 22/7/2011
دۆل
مالێک له خۆڵ
جیهان خه‌ریکه ئه‌گۆڕێ
له‌سه‌ر ئه‌م خاکه وه‌ره‌ز بووم
مالێک له‌بن زه‌وی بۆ خۆم چێ ده‌که‌م
با ئه‌و دڵه‌م له لات ئه‌مانه‌ت بێ...
له سێبه‌ره‌کان نا‌ترسێم
له بن دیواری تاریکی پشوو ده‌ده‌م
پێویستیم به خۆر نه‌ماوه
چاوه‌کانم با بۆ تۆ بن...
که هه‌ڵکه‌ندنه‌که ته‌واو بوو
ده‌سته‌کانمت بۆ جێ دێڵم
که چوومه ماڵه نوێیه‌که‌م
پیاسه‌ی هیچ شوێنیک ناکه‌م
قاچهکانمت بۆ ده‌نێرم
په‌یتا په‌یتا هه‌موو جه‌سته‌م به‌رێ ده‌که‌م بۆ سه‌ر زه‌وی
ئه‌وه‌ی ویستت، هه‌ڵیبگره
ئه‌وه‌ی دیکه‌ش بسووتێنه
جیهان خه‌ریکه ده‌گۆرێت
"من" به‌ته‌نیا له ژێر زه‌وی
قه‌ت بیر له "تۆ" ناکه‌مه‌وه
ئاسووده‌یم لێ تێك مه‌ده
به دڵی من مه‌یه سه‌ربانی ماڵه‌که‌م
به چاوه‌کانی من مه‌گری
با ده‌سته‌کانم بسره‌ون
با قاچه‌کانم ههدادهن
جیهان خه‌ریکه ده‌گۆڕێ
من نایه‌مه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی...
30/3/2011
دۆل- فه‌رانسه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر