۱۳۹۴ آذر ۲, دوشنبه

ناوی بکوژانی کۆمەڵکوژی مەهاباد ئاشکرا دەکرێت

یەکێک لە بکوژانی 59 لاوی مەهاباد لە ساڵی 1983، باڵوێزی ئێرانە لە ئاڵمانیا

راپۆرت جەمال نەجاری

کۆماری ئیسلامی لەدوای هاتنە سەرکاری لە ئێران گەلێک تاوانی دەرحەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا و تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سەرکووتی گەلی کورد و رۆژانە شاهیدی لەسێدارەدان و بەندکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردین. یەکێک لەو تاوانە گەورانەی کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی داوە، ئیعدامی بەکۆمەڵی 59 لاوی مەهابادی لە ساڵی 1983 بوو، کە لە پاش کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ 1980 هەتاوی، وەک کۆمەڵکوژییەکی دیکە ناوی دێت و تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە لە هیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.

۱۳۹۴ شهریور ۱۵, یکشنبه

ئامریکا فرۆکە F16 بە حکومەتی عێراق دەفرۆشێت

ئەمریکا و عێراق رێگا لە ناردنی چەکی ئێرانی بۆ سوریا دەگرن
راپۆرت؛ جەمال نەجاری- فەرەنسا
 ئامریکا و عێراق رۆژی لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتن کە پەرە بە هاوکاری نێوانیان بدەن بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆی لە سوریا بەرۆکی عێراقیش نەگرێت.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا 177 ئەو مانگە بڵاوی کردەوە؛ ئامانجی سەرەکی لە پەرەپێدانی هاوکاری نێوان ئەمریکا و عێراق رێگە گرتنە لە ناردنی چەک و تەقەمی کە ئێران کلە رێی خاکی عێراقەوە بۆ رژیمی بەشار ئەسەدی دەنێرێت. 
 سەرچاوەیەکی سەبازی ئەمریکا بۆ هەواڵنێری فەرەنسا رایگەیاند: واشنتۆن هاوکارییە زانیاریی و سەربازییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرفراوان دەکات و لە ماوەی داهاتوودا فرۆکەی شەڕکەری F16 بە حکومەتی عێراق دەفرۆشێت.
 
ئەم بڕیارە دوا بە دوای چاوپێکەوتن و دانیشتنی نێوان جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق خرایە بواری جێبەجێکردن.
 

۱۳۹۴ مرداد ۲۷, سه‌شنبه

خوێنی لاوانی کورد لە شووشەی زوحاکانی کۆماری ئیسلامی‌دا + بەڵگە

راپۆرت: جەمال نەجاری

کۆماری ئیسلامی لەدوای هاتنە سەرکاری لە ئێران گەلێک تاوانی دەرحەق بە گەلانی زوڵم لێکراوی ناوخۆی ئێران کرد کە بەشی  گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەنگە زیاتر لە هەموویان بێ، وەک دەبینین هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە لە سەرکووتی گەلی کورد و رۆژانە شاهیدی لەسێدارەدان و بەندکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردین. یەکێک لەو تاوانە گەورانەی کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی داوە، ئیعدامی بەکۆمەڵی ۵۹ لاوی مەهابادی لە ساڵی ۱۳۶۲ هەتاوی بوو، کە لە پاش کۆمەڵکوژییەکەی قاڕنێ ۱۳۵۸ هەتاوی، وەک کۆمەڵکوژییەکی دیکە ناوی دێت و تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە لە هیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.

۱۳۹۴ فروردین ۲۳, یکشنبه

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ نسکۆ و دابڕان و ئێستای حدک و حدکا

جەمال نەجاری
کتێبی (نسکۆ و دابڕان) م خوێندەوە، ئەوەی کە دەبوو بگوترێ گوترا، کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حدکا بە ئاوڕدانەوە لە ڕابردوو و بە پشتنبەستن بە قسەکانی ئەندامانی رێبەریی ئێستای حدک لە راگەیاندنەکان و هێنناوەی قسەکانی مامۆستا حەسەنزادە لە کتێبی (ئەزموونی خەبات) باس لە ئینشعابی دوای کۆنگرەی 13 دەکات. ئەوەی کە بۆ من لەو کتێبەدا دەرکەوت ئەوە بوو کە بە درێژایی 3 دەورە کە مامۆستا حەسەنزادە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات بووە، کۆنگرەکانی 10 و 11 و 12 و لە کۆنگرەی 13شدا کە کاک مستەفا دەبێتە سکرتێر، جۆرێک لە ململانێ لە نێوان حەسەنزادە و هیجریدا هەبووە، لە هەموو قونا‌غەکاندا سکرتێر دەیەوێ خاوەن گوتاری زاڵ بێ لە ناو حیزبدا. بەو پێیەی مامۆستا سێ دەورە سکرتێری گشتیی حیزب بووە و لە کۆنگرەی 13 دا چیتر ناتوانێ وەک کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بمێنێتەوە، بۆیە کاک مستەفا پێی وایە کە ئەو ئینشعابە لەسەر دەستی مامۆستا روویداوە، وەک خودی کاک مستەفا دەڵێ ئێمە کەمایەتی سەردەمی سکرتێری مامۆستا هەرگیز بیرمان لە جیابوونەوە لە حیزب نەکرد و لەگەڵ هەموو کێشەکان هەنگاومان نا بەڵام ئەوان قبووڵی ئێمەیان نەکرد و جیابوونەوە، جیابوونەوەیەک کە مامۆستا لە (ئەزموونی خەبات) دا بە بزووتنەوە ناوی دەبا و کاک مستەفاش لە نسکۆ و دابڕاندا و بە دەیان جار بە تەوسەوە مامۆستا حەسەنزادە بە (رەمزی بزوتنەوە) ناو دەبات لە بەرانبەر وشەی بزوتنەوەدا وشەی سەرشۆڕی بەکار دێنێ

۱۳۹۴ فروردین ۳, دوشنبه

لە مندا...



لە مندا.....

.جەمال نەجاری
لە مندا
 کە دەستەکانم هەمیشە بۆنی شێعر دەدەن
نیشتیمانێک هەیە رووخاو
نیشتیمانێک هەیە بەجێماو
لە مندا
 کە نیگام رەنگی غەریبی ئێوارانی وڵات دەگرێت
وڵاتێک هەیە بۆ ئەوین
وڵاتێک هەیە بۆ ژیان
دەگەرێم بە ناو کەسەکاندا و 
"من" ونم 
دەگەڕێم بە ناو دەقەکاندا و
 "من" شیعرم
وەرە بۆن بە دەستەکانمەوە بکە
من نیشتیمانێکی رووخاوم 
من نیشتیمانێکی بەجێماوم
وەرە لە رەنگی نیگام بڕوانە
 من وڵاتێکم لە ئەوین
من وڵاتێکم لە ژیان. 

زستانی 2012بۆزانسۆن - فەرانسە

۱۳۹۳ اسفند ۲۲, جمعه

کوردستان و ئیسرائیل

جەماڵ نەجاری

بەرپرسێکی ئێرانی وتوویەتی: عێراق پایتەختی ئێرانە، ئەم رستە کورتە لە ناواخندا زۆر واتادارە و قسە زۆر هەڵدەگرێ، کۆماری ئیسلامی ئێران، بیر لە عێراقێک دەکاتەوە کە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
بە بیانووی شەڕ دژی داعش، پلانی داگیرکاریی عێراق لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووە و پێکهێنانی حەشدی شەعبی (هێزی چەکداری شیعە لە عێراق) بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیە.
مەخابن لە هەرێمی کوردستان هەندێ لایەن راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ هاوکاری کۆماری ئیسلامی دەکەن و تا رادیەکیش کارئاسانییان بۆ هاتنی بەرپرسانی ئێرانی کردووە و تەنانەت رێگەیان داوە بەشێک لە هێزی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو و دەوروبەری کەرکووک جێگیر بکرێن.