۱۳۹۴ فروردین ۳, دوشنبه

لە مندا...



لە مندا.....

.جەمال نەجاری
لە مندا
 کە دەستەکانم هەمیشە بۆنی شێعر دەدەن
نیشتیمانێک هەیە رووخاو
نیشتیمانێک هەیە بەجێماو
لە مندا
 کە نیگام رەنگی غەریبی ئێوارانی وڵات دەگرێت
وڵاتێک هەیە بۆ ئەوین
وڵاتێک هەیە بۆ ژیان
دەگەرێم بە ناو کەسەکاندا و 
"من" ونم 
دەگەڕێم بە ناو دەقەکاندا و
 "من" شیعرم
وەرە بۆن بە دەستەکانمەوە بکە
من نیشتیمانێکی رووخاوم 
من نیشتیمانێکی بەجێماوم
وەرە لە رەنگی نیگام بڕوانە
 من وڵاتێکم لە ئەوین
من وڵاتێکم لە ژیان. 

زستانی 2012بۆزانسۆن - فەرانسە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر