۱۳۹۴ فروردین ۳, دوشنبه

لە مندا...



لە مندا.....

.جەمال نەجاری
لە مندا
 کە دەستەکانم هەمیشە بۆنی شێعر دەدەن
نیشتیمانێک هەیە رووخاو
نیشتیمانێک هەیە بەجێماو
لە مندا
 کە نیگام رەنگی غەریبی ئێوارانی وڵات دەگرێت
وڵاتێک هەیە بۆ ئەوین
وڵاتێک هەیە بۆ ژیان
دەگەرێم بە ناو کەسەکاندا و 
"من" ونم 
دەگەڕێم بە ناو دەقەکاندا و
 "من" شیعرم
وەرە بۆن بە دەستەکانمەوە بکە
من نیشتیمانێکی رووخاوم 
من نیشتیمانێکی بەجێماوم
وەرە لە رەنگی نیگام بڕوانە
 من وڵاتێکم لە ئەوین
من وڵاتێکم لە ژیان. 

زستانی 2012بۆزانسۆن - فەرانسە

۱۳۹۳ اسفند ۲۲, جمعه

کوردستان و ئیسرائیل

جەماڵ نەجاری

بەرپرسێکی ئێرانی وتوویەتی: عێراق پایتەختی ئێرانە، ئەم رستە کورتە لە ناواخندا زۆر واتادارە و قسە زۆر هەڵدەگرێ، کۆماری ئیسلامی ئێران، بیر لە عێراقێک دەکاتەوە کە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
بە بیانووی شەڕ دژی داعش، پلانی داگیرکاریی عێراق لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووە و پێکهێنانی حەشدی شەعبی (هێزی چەکداری شیعە لە عێراق) بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیە.
مەخابن لە هەرێمی کوردستان هەندێ لایەن راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ هاوکاری کۆماری ئیسلامی دەکەن و تا رادیەکیش کارئاسانییان بۆ هاتنی بەرپرسانی ئێرانی کردووە و تەنانەت رێگەیان داوە بەشێک لە هێزی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو و دەوروبەری کەرکووک جێگیر بکرێن.