“عومەر فارووقی” ئاشکرای کرد کە دوو پەیکەرەی مێژووی لەسەر چیای “بالوقایە”ی
ئەحمەدئاوا لە ناوچەی “سەرا”ی نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان دۆزراونەتەوە. شیمانە دەکرێ
کە مێژوویی ئەو پەیکەرانە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەو بگەڕێنەوە.
عومەر فارووقی,
نووسەر و شارەزا لە بواری شوێنەوارناسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رایگەیاند کە دوێنێ[١٥ی
خاکەلێوە، ٤ی مارس] لەکاتێکدا کە بە مەبەستی ئامادەکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت
بە شاری سەقز لەگەڵ چەند کەسێک سەردانی چیای بالوقایەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە
کە دوو پەیکەر بە قەد چیاکەوە نەخشێندراون”.