۱۳۹۶ شهریور ۱, چهارشنبه

ڕوانگه‌: ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کاریگه‌ریه‌کان و گرفته‌کانی

ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەرێم و بەغدادا، لە نێوان تێڕوانین و پێشنیارەکانی ئەمریکا و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکەدا تێکڕا بۆتە بابەتێکی رژدو بۆتە جێی گفتوگۆ لەناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمدا. ریفراندۆم دەکرێت یان نا؟ ئایا کاریگەری قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیوەندی لەگەڵ بەغدادا کاریگەریی دەبێت لەسەر ریفراندۆم؟ ئێران و تۆرکیا چۆن به‌رانبه‌ر به‌ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌لس وکه‌وت ده‌که‌ن؟
له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه‌‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جه‌مال نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وان له‌ فه‌رانسه‌ و عه‌مار گۆلی ڕۆژنامه‌وان له‌ ئه‌ڵمان تاوتۆ کردوه.
بۆ گوێگرتن لە بەرنامەکە کلیک لەسەر ئێرە بکە.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر