ستراتێژی و تیئۆرییەکان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوەکانی کورد و ئازەری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوادا*
نووسین و ئامادەکردنی؛ جەمال نەجاری
قوتابخانەی ئێرانی بۆ چارەسەی ناکۆکییەکان و ئاشتی
ناوەندی ئەدیانی جیهان، دیپلۆماسی و چارەسەی ناکۆکییەکان
زانکۆی جۆرج میسون- ئەمریکا
پێشەکی:
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگا پڕ لە کێشە و ناکۆکییەکانی ئێران
بووە و هەیە، لەم پارێزگایەدا نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئاشووری و دینەکانی
ئیسلام و مەسیحییەت و مەزهەبەکانی شیعە و سوننە و زمانەکانی کوردی و ئازەری و ئەرمەنی و ئاشووری بوونەتە هۆی درووستبوونی
ناکۆکییە سیاسیی و کلتووری و مەزهەبییەکان.